zagros news agency

شەپۆلی دابەزین بازاڕی زیوی گرتەوە

​نرخی زیو لە بازاڕە جیهانییەکاندا بەردەوامە لە شەپۆلی دابەزین، لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ سێشەممەدا نرخەکان ئاستێکی نزمتریان تۆمار کرد.

​ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕەکاندا، نرخی یەک کیلۆگرام زیو گەیشتە 2,348.23 دۆلار، کە بەراورد بە نرخەکەی دوێنێ کە 2,437.35 دۆلار بوو، بە بڕی 89 دۆلار و 12 سەنت دابەزیوە. ئەم گۆڕانکارییە نیشانەی بەردەوامی ئەو پاشەکشەیەیە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بازاڕەکەی گرتبووەوە.

​هاوکات نرخی هەر ئۆنسەیەک زیو گەیشتە 73.04 دۆلار، کە بەراورد بە دوێنێ (75.81 دۆلار) بە بڕی 2 دۆلار و 77 سەنت دابەزیوە. هەروەها نرخی یەک گرام زیویش لە 2.44 دۆلارەوە بۆ 2.35 دۆلار نزمبووەتەوە. ئەم جووڵە نوێیەی نرخەکان لە کاتێکدایە کە وەبەرهێنەران بە وردی چاودێری گۆڕانکارییە ئابوورییەکان و بەهای دۆلار دەکەن.

​شارەزایان پێیان وایە کە بەهێزیی بەهای دۆلار و کاریگەرییەکانی گەمارۆی دەریایی لە ناوچەکە، لەگەڵ توندبوونەوەی گرژییەکانی گەرووی هورمز، هێشتا فشار لەسەر کانزا گرانبەهاکان دروست دەکەن. بازاڕ هێشتا لەژێر کاریگەری ئاڵۆزییە سیاسییەکان و جووڵەی بازاڕی وزەدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا رو لە بەرزبونەوەیە

سەڵاح