zagros news agency

جەیسن ستاتام بە فیلمی “Mutiny” دەگەڕێتەوە

ئەستێرەی فیلمە ئەکشنەکان جەیسن ستاتام، ئامادەیە بۆ گەڕانەوە بۆ سەر شاشەی سینەماکان لە ڕێگەی فیلمە نوێیەکەی بە ناوی “Mutiny”. بڕیارە فیلمەکە لە ڕێکەوتی 20 ئابی 2026 لە سینەماکانی میسر و جیهان نمایش بکرێت.

 

ستاتام لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەو بەردەوام حەز بەو کارانە دەکات کە پێویستیان بە توانای جەستەیی ڕاستەقینە هەیە. باسی لەوەش کرد، وێنەگرتن لەناو دەریا و لەسەر پشتی کەشتییەکان تەحەدایەکی گەورە بووە و وای کردووە ئەزموونەکە ڕاستەقینەتر دەربکەوێت.

 

چیرۆکی فیلمەکە باس لە بریکارێکی پێشووی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان دەکات کە تێوەگلاوە لە پیلانێکی نێودەوڵەتی و تەنیا دەیەوێت بێتاوانی خۆی بسەلمێنێت.

 

ستافی فیلمەکە لە مالتا و بەریتانیا مەشق و ڕاهێنانی زۆریان ئەنجام داوە تاوەکو دیمەنەکانی شەڕ و ڕاوەدوونان بەبێ بەکارهێنانی کاریگەرییە بینراوەکان و بە شێوەیەکی سروشتی ئەنجام بدەن.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

بڕێکی دیكەی پارەی گەنمی جووتیاران گەیشتە هەرێم و دابەشدەکرێت

سەڵاح

داعش شوانێکی دوای دوومنگ لە ڕفاندنی کوشت

سەڵاح

ئیسرائیل : ئەگەری ئەوە هەیە لەچەند کاتژمێری داهاتوو ئێران هێرشی مووشەکی ئەنجام بدات

گوران