zagros news agency

کەشناسی هەرێم پێشبینی تاوە بارانی لێزمە و بروسکە دەکات و کەشوهەوا ناسەقامگیر دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، کە ئەمڕۆ سێشەممە 28-04-2026، کەشی ناوچەکە بە گشتی ناسەقامگیر دەبێت و ئەم دۆخە تاوەکو کاتەکانی شەو بەردەوامی دەبێت. ئاسمانی هەرێم لە کاتەکانی بەیانی لە زۆربەی ناوچەکان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت.

​پێشبینی دەکرێت لە سەنتەری هەولێر لە نیوەڕۆ و دوای نیوەڕۆ باران ببارێت، لە کاتێکدا ناوچە شاخاوییەکانی سۆران بارانی لێزمە و هەورە تریشقەی بەهێزی دەبێت. لە بەرامبەردا ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک و زاخۆ بارانی کەمتریان دەبێت و بە شێوەی نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت. هاوکات لە سنووری سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکووک ئەگەری تەرزە و لێزمە باران هەیە، بەتایبەت لە گەرمیان کە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و زیادبوونی خێرایی با لە ئارادایە.

​پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ نزم دەبنەوە و خێرایی با لە نێوان (10-20) کم/ک دەبێت، کە لە کاتی بارانباریندا بۆ سەرووی 25 کم/ک زیاد دەکات. مەودای بینینیش لە نێوان (7-9) کم دەبێت.

​سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی چوارشەممە 29-04-2026، ئاسمان زۆربەی کات نیمچە هەور دەبێت و لە دوای نیوەڕۆوە کەشەکە دووبارە ناسەقامگیر دەبێتەوە. پێشبینی بارانی بەهاری و لێزمە بارانی کاتی لە ناوچە جیاجیاکان دەکرێت، لەگەڵ ئەگەری هەورە تریشقە و تەرزە بارین لە ناوچە شاخاوییەکاندا. پلەکانی گەرمای سبەی نزیک دەبنەوە لە پلەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:

  • هەولێر: ئەمڕۆ 23، سبەی 24
  • سلێمانی: ئەمڕۆ 23، سبەی 24
  • دهۆک: ئەمڕۆ 24، سبەی 24
  • هەڵەبجە: ئەمڕۆ 22، سبەی 23
  • زاخۆ: ئەمڕۆ 25، سبەی 24
  • گەرمیان: ئەمڕۆ 24، سبەی 24
  • پیرمام: ئەمڕۆ 19، سبەی 20
  • سۆران: ئەمڕۆ 22، سبەی 23
  • حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 15، سبەی 17
  • چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 24، سبەی 24

​کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە کە بەهۆی ناسەقامگیری کەشەکەوە، ئەگەری گۆڕانکاری خێرا لە پێشبینییەکاندا هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌وێنه‌…. بووژانەوەی کەندی کۆرنیشی هەولێر

سەڵاح

هاوپه‌یمانان  یارمەتیی زیاتری ڕەوانەی خۆرئاوا کرد

سەڵاح

بە ڤیدیۆ… دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کە بڕی ٥٠٠ ملوێن دیناری دزیوە

سەڵاح