zagros news agency

کەشناسی هەرێم پێشبینی تاوە بارانی لێزمە و بروسکە دەکات و کەشوهەوا ناسەقامگیر دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، کە ئەمڕۆ سێشەممە 28-04-2026، کەشی ناوچەکە بە گشتی ناسەقامگیر دەبێت و ئەم دۆخە تاوەکو کاتەکانی شەو بەردەوامی دەبێت. ئاسمانی هەرێم لە کاتەکانی بەیانی لە زۆربەی ناوچەکان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت.

​پێشبینی دەکرێت لە سەنتەری هەولێر لە نیوەڕۆ و دوای نیوەڕۆ باران ببارێت، لە کاتێکدا ناوچە شاخاوییەکانی سۆران بارانی لێزمە و هەورە تریشقەی بەهێزی دەبێت. لە بەرامبەردا ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک و زاخۆ بارانی کەمتریان دەبێت و بە شێوەی نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت. هاوکات لە سنووری سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکووک ئەگەری تەرزە و لێزمە باران هەیە، بەتایبەت لە گەرمیان کە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و زیادبوونی خێرایی با لە ئارادایە.

​پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ نزم دەبنەوە و خێرایی با لە نێوان (10-20) کم/ک دەبێت، کە لە کاتی بارانباریندا بۆ سەرووی 25 کم/ک زیاد دەکات. مەودای بینینیش لە نێوان (7-9) کم دەبێت.

​سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی چوارشەممە 29-04-2026، ئاسمان زۆربەی کات نیمچە هەور دەبێت و لە دوای نیوەڕۆوە کەشەکە دووبارە ناسەقامگیر دەبێتەوە. پێشبینی بارانی بەهاری و لێزمە بارانی کاتی لە ناوچە جیاجیاکان دەکرێت، لەگەڵ ئەگەری هەورە تریشقە و تەرزە بارین لە ناوچە شاخاوییەکاندا. پلەکانی گەرمای سبەی نزیک دەبنەوە لە پلەکانی ئەمڕۆ.

​بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:

  • ​هەولێر: ئەمڕۆ 23، سبەی 24
  • ​سلێمانی: ئەمڕۆ 23، سبەی 24
  • ​دهۆک: ئەمڕۆ 24، سبەی 24
  • ​هەڵەبجە: ئەمڕۆ 22، سبەی 23
  • ​زاخۆ: ئەمڕۆ 25، سبەی 24
  • ​گەرمیان: ئەمڕۆ 24، سبەی 24
  • ​پیرمام: ئەمڕۆ 19، سبەی 20
  • ​سۆران: ئەمڕۆ 22، سبەی 23
  • ​حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 15، سبەی 17
  • ​چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 24، سبەی 24

​کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە کە بەهۆی ناسەقامگیری کەشەکەوە، ئەگەری گۆڕانکاری خێرا لە پێشبینییەکاندا هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت دەکات

یاسین

شوان زراری: ئه‌م جاره‌ ده‌بێت پارتی له‌ پۆسته‌ باڵاكانی كۆمسیۆن به‌شداربێت

سەڵاح

هەولێر… ئاگرێک لە شووقەکانی ئیسکان تاوەرز کەوتەوە

دڵشاد