zagros news agency

هەولێر؛ سێیەمین فیستیڤاڵی کەلتووری و پەروەردەیی لە زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ سێشەممە، بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر و بەرپرسانی حزبی و حکومی، سێیەمین فیستیڤاڵی (کەلتووری، پەروەردەیی و نوێبوونەوە) لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی سەڵاحەدین کرایەوە، کە تێیدا چەندین چالاکیی زانستی و فۆلکلۆری نمایشکران.

لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی فیستیڤاڵەکەدا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، زانا مەلاخالید، بەرپرسی لقی ٢، سەرۆکی زانکۆ، ڕاگر و مامۆستایان و ژمارەیەکی بەرچاو لە قوتابیان ئامادەبوون. پارێزگاری هەولێر بەشە جیاوازەکانی فیستیڤاڵەکەی بەسەرکردەوە کە نمایشکردنی پڕۆژە زانستییەکانی قوتابیان، کارە دەستییەکان، جلوبەرگی کوردی و نمایشە فۆلکلۆرییەکانی لەخۆگرتبوو.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە گوتەیەکدا دەستخۆشی لە ڕێکخەرانی فیستیڤاڵەکە کرد و ڕایگەیاند: “زانکۆ تەنها شوێنی خوێندن نییە، بەڵکو مەڵبەندی پێگەیاندنی نەوەیەکە کە شانازی بە کەلتووری خۆیەوە دەکات و هاوتەریب لەگەڵ زانستی سەردەم هەنگاو دەنێت.”

پارێزگاری هەولێر جەختیشی لەوە کردەوە کە پشتگیریکردنی ئەم جۆرە چالاکییانە لە کارە لەپێشینەکانی پارێزگایە بۆ پەرەپێدانی کەرتی پەروەردە و خوێندن، هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابیان خواست و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم کارە ئەکادیمیانە دەبنە پردێکی گرنگ لە نێوان زانکۆ و کۆمەڵگەدا.

ئەم فیستیڤاڵە ساڵانە بە ئامانجی ڕەخساندنی ژینگەیەک بۆ ئاڵوگۆڕی بیرۆکە لە نێوان مامۆستایان و قوتابیان و زیندووڕاگرتنی کەلتووری کوردی لە ناوەندە زانستییەکاندا بەڕێوەدەچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

د.ناسیح غه‌فوور بۆ زاگرۆس: ده‌نگدان به‌ لیستی 275 زامنی گه‌رانه‌وه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانه‌

سەڵاح

دەستەی دەسپاکی ژمارەیەک پلەباڵا بۆ لێکۆڵینەوە لە سەروەت و سامانیان بانگهێشت دەکات

یاسین

پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتان

یاسین