zagros news agency

سوودانی و عەلی زەیدی پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتیان تاوتوێ کرد

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو کۆبوونەوە؛ پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکان تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆکانیان بوو.

بەپێی ڕاگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ ، محەممەد شیاع سوودانی پێشوازی لە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو کرد. لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی وڵات و هەنگاوەکانی پەیوەست بە تەواوکردنی ڕێکارە دەستوورییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو تاوتوێ کران.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی خێراکردن لە پێکهێنانی کابینەیەک کردووەتەوە کە بتوانێت ڕووبەڕووی تەحەددییەکان ببێتەوە و داواکارییەکانی هاووڵاتییان جێبەجێ بکات.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، باس لە هەماهەنگیی نێوان هێزە سیاسییەکان کراوە بۆ پشتگیریکردن لە بەرنامەی نیشتمانیی حکومەتی داهاتوو، بە ئاراستەی سەقامگیریی سیاسی و ئابووری لە وڵاتدا.

ئەم دیدارە لەکاتێکدایە، لایەنە سیاسییەکان لە هەوڵە بەردەوامەکانیاندایە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر دابەشکردنی پۆستە وەزارییەکان و دیاریکردنی کاتی دانیشتنی پەرلەمان بۆ متمانەدان بە کابینە نوێیەکەی عەلی زەیدی.

هەواڵی پەیوەندیدار

ترەمپ دوایی سەردانەکەیی بۆ چین داوا لە تایوان دەکات هەنگاو بۆ سەربەخۆیی نەنێن

گوران

سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەشداربووانی خولی بیستەمی پەیمانگای پێگەیاندنی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوویەوە

یاسین

سەرۆکی حکومەت سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چارەسەرکردنی کێشەی پیسبوونی کەش و هەوای هەولێر و دهۆک دەکات

یاسین