zagros news agency

بابەکر زێباری بۆ زاگرۆس: هەڕەشەکانی ئەمەریکا جدین و باوەڕناکەم عێراق بتوانێت گروپە چەکدارەکان هەڵوەشێنێتەوە

ڕاوێژکاری سەربازی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات هەڕەشەی گروپە چەکدارەکان لەحکوومەتی عێراق پێی ناوەتە قۆناغێکی ترسناکەوە، چونکە تەحەدای دامەزراوە ئەمنیەکان دەکەن.

بابەکر زێباری، بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: من لەو باوەڕەدانیم حکوومەتی عێراق کۆنترۆڵی گروپە چەکدارەکان بکات، ئێستا لەعێراقەوە هێرش دەکەنە سەر دەوڵەتانی دراوسێی عێراق کونسوڵخانەو دیپلۆ ماسیەتی ئەمەریکا لەعێراق دەکەنە ئامانج، بۆیە ئەمەریکا سوورە لەسەر ئەوەی گروپە چەکدارەکان لەدەسەڵاتی سیاسی عێراق دووربخاتەوە و هەڕەشەکانی ئەمەریکا لەبارەی ئەم گروپانەوە جدین و داوای لەعێراق کردوە ئەم گروپانە هەڵوەشێنێتەوە.

گوتیشی: لەو باوەڕەنیم عێراق بتوانێت ئەم گروپانە هەڵوەشێنێتەوە، ئەمەش پەیوەندی عێراق و ئەمەریکا لەداهاتوو دەباتە قۆناغێکی نوێوە، چونکە ئەم گروپانە تەحەدای هێزە ئەمنیەکانی عێراقیش دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق دەكات

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە دەکات

دڵشاد