zagros news agency

‏YouTube فلتەرێکی نوێی گەڕان بەهێزی AI تاقی دەکات

کۆمپانیای YouTube ڕایگەیاندووە کە فلتەرێکی نوێی گەڕان تاقی دەکات بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد (Artificial Intelligence)کە ئامانجی باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەرانە لە کاتی دۆزینەوەی ناوەڕۆک.

بەپێی ئەم فلتەرە کاتێک بەکارهێنەرێک بەدوای بابەتێک یان سەرچەوەیەک دەگەڕێت، تەنها لیستی ڤیدیۆکان پیشان نادرێت، بەڵکوو AI وەلامێکی کورت و ڕوون پێشکەش دەکات لەگەڵ پێشنیاری ڤیدیۆی پەیوەندیدار. هەروەها بەکارهێنەر دەتوانێت پرسیاری زیاتر بکات و گەڕانەکە بکاتە گفتوگۆیەکی بەردەوام.

ئەم فلتەرە بە ناوی (Ask YouTube) ناسراوە و وەک سیستەمێکی گەڕانی گفتوگۆیی کار دەکات، کە دەتوانێت زانیاری بە خێرایی و بە شێوەیەکی ڕوون بگەیەنێت بە بەکارهێنەران هەروەها هەرچەندە ئەم تایبەتمەندییە هێشتا لە قۆناغی تاقیکردنەوەدایە و تەنها بۆ ژمارەیەکی سنووردار لە بەکارهێنەران بەردەست کراوە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوودا بە شێوەیەکی فراوانتر بڵاو بکرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

د. شەهرام عەلی کەژۆ: ڤێرژنی تازه‌ی گه‌رانه‌وه‌ی داعش مه‌رج نییه‌ وه‌ك 2014 بێت مه‌ترسی گۆڕینی تاكتیكیان هه‌یه‌

یاسین

بڕیار لەسەر دەوامی سبەی درا

یاسین

سوپاسالاری ئەمریکا: زیاتر لە 22 هەزار دەریاوان 1500 کەشتیی بازرگانی گیریان خواردووە

یاسین