بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت دواکەوتووە ئەمەش پەیوەندی بەچەند هۆکارێکەوە هەیە.
زانا مەلاخالید، بۆ زاگرۆس گوتی: پێکهێنانی کابینەی حکوومەت دواکەوتووە ئەمەش پەیوەندی بەسەقفی داواکاری یەکێتی هەیە کەزیاد لەبەرکەوتەی هەڵبژاردن داوادەکەن.
ئەوەشی خستەروو: کڕینی لیست و کورسی بۆ ئەوەی پشکی خۆتی پێ زیاد بکەیت لەحکوومەت هیچ لەبابەتەکە ناگۆڕێت قبوڵکراونیە ، هەرحزبێک بەپێی قەبارەی خۆی.

