سیستمی خۆراکی ڕۆژانە، کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بەهێزبوونی بەرگری جەستە هەیە، بەشێک لە خواردنەکان یارمەتی بەهێزبوونی بەرگری جەستە دەدەن دژی نەخۆشییەکان.
لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و کۆتاییهاتنی وەرزی هاوین، توشبوون بە نەخۆشییە وەرزییەکان زیاتر دەبن، بۆیە پێویستە لەڕێگای هەندێک خواردنەوە بەرگری جەستە بەهێزبکرێت.
ئەم خواردنانە یارمەتی بەهێزبوونی بەرگری جەستە دەدەن
-لیمۆ، پڕتەقاڵ و هاوشێوەکانیان، کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی ڕۆڵێکی گرنگیان لە بەهێزبوونی بەرگری جەستەدا هەیە.
-سەوزەواتەکانی وەک سپێناخ و بیبەری شیرین، ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین، کانزا و دژەئۆکسانەکانیان تێدایە و ڕۆڵێکی سەرەکیان لە بەهێزبوونی بەرگری جەستەدا هەیە.
-چەرەساتەکانی وەک بادەم، گوێز و گوڵەبەڕۆژە، ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین و زینکیان تێدایە بەرگری جەستە بەهێزدەکەن.
-ماسی، هێلکە و پاقلەمەنییەکان، دەوڵەمەندن بە ماددەبەسوودەکان و بەیەکێک لە باشترین خواردنەکان بۆ بەهێزبوونی بەرگری جەستە دادەنرێن.
-سیر و زەنجەفیل، تایبەتمەندی دژە هەوکردن و ئۆکسانیان هەیە و بەرگری جەستە بەهێزدەکەن.

