zagros news agency

بە گوڵ و ئاڵای کوردستانەوە؛ تەرمی فارووق ڕەفیق لە هەولێرەوە بەرەو سلێمانی بەڕێکرا

 

ئەمڕۆ لە مەراسیمێکی شایستەدا لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونی کەسوکار، بەرپرسانی حکومی، نووسەران و کۆمەڵێکی زۆر لە ڕۆشنبیران، تەرمی نووسەر و بیرمەند (فارووق ڕەفیق) بەرەو شاری سلێمانی بەڕێکرا.

لە کاتی بەڕێکردنی تەرمەکەی فارووق ڕەفیق بە ئاڵای کوردستان داپۆشرابوو و بە چەپکە گوڵی ڕێز و وەفا لەلایەن هاوڕێ و هاوپیشەکانییەوە دەورە درابوو. ئامادەبووانی مەراسیمەکە بە خەمناکییەوە ماڵئاواییان لەو نووسەرە کرد کە تەمەنێکی زۆری لە پێناو فیکر و مەعریفەدا بەخشی.

بڕیارە تەرمی کۆچکردوو بگاتە شاری سلێمانی و لەوێ لە مەراسیمێکی جەماوەریدا لە ئامێزی خاک بنێژرێت.

فارووق ڕەفیق، وەک یەکێک لە نووسەر و بیرمەندە دیارەکانی کوردستان، خاوەنی چەندین بەرهەمی فیکری و فەلسەفییە و لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد، کۆچەکەشی دەنگدانەوەیەکی زۆری لە ناوەندە ڕۆشنبیرییەکانی هەرێمی کوردستان دروستکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

ماڵپەڕێکی عێراقی: گەنجینەی عێراق بەتاڵ بووە و ڕوو لە ئیفلاسبوونە

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. لە یاریێکی دراماتیکی مانسیتی دوو خاڵی لەدەستدا

یاسین

ڕۆژنامەی جەدید: گروپە چەکدارەکانی عێراق لە دۆخێکی ناهەموار دان

یاسین