zagros news agency

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستى بەسەر ١٥ کیلۆگرام “کریستاڵ” دا گرت

 

ئێوارەی سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ڕايگەیاند، لە میانەی جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی جۆری (تایبەت) لە وڵاتدا دەستبەسەر ١٥ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری “کریستاڵ”ی داگرت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بەیاننامەیەکدا، ڕایگەیاندووە: “لە ئۆپەراسیۆنێکی جۆری و بە هەوڵێکی هەواڵگری ناوازە، بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان – بەشی لێکۆڵینەوە تایبەتەکان لە بارەگای گشتی، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەری لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی ناوەندی، توانییان چەند تۆمەتبارێک دەستگیر بکەن.”

هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە: “لە لای تۆمەتبارەکان دەست بەسەر ١٥ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری کریستاڵدا گیراوە و ڕەوانەی دادگا کراون بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن.”

هەواڵی پەیوەندیدار

چالاکوانێک لە نەجەف بەتۆمەتی سووکایەتیکردن بە سەدر سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا

سەڵاح

‎گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای پەنابەران: پەنابەرانی سووریا دەبێ بە خواستی خۆیان بگەڕێنەوە

گوران

سەرۆکی ئۆکرانیا ئامادەی خۆی بۆ ڕاگرتنی شەڕ لەگەڵ ڕووسیا ڕاگەیاند

سەڵاح