zagros news agency

بۆچی ئافرەتان زیاتر لە پیاوان ماندوو دەبن؟

لە ماڵپەڕی “womenshealth” بڵاوکراوەتەوە، بەشێک لە خەڵکی باس لەوە دەکەن کە ئافرەتان زیاتر لە پیاوان ماندوون، بەشێکیش دەڵێن ئافرەتان و پیاوان وەک یەک ماندوو دەبن بەڵام لە نوێترین توێژینەوەدا ئەوە پشتراستکراوەتەوە کە ئافرەتان زیاتر لە پیاوان ماندوو دەبن لەبەر چەند هۆکارێک، وەک:

١. توێژەران ڕوونیان کردەوە کە ئیسترۆجین ئاستی وزە لە ناو مێشکدا دەگۆڕێت، ئەمەش وا دەکات ئافرەتان زووتر هەست بە ماندوێتی بکەن.

٢. هەستیاری بەرزی دەمارەکان هەستکردن بە ماندوێتی زیاد دەکات، توێژینەوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە جەستەی ئافرەتان زیاتر هەستیارە بە ڕێڕەوی هەوکردن، ئەمەش دەبێتە هۆی ماندوێتی.

٣. سوڕی مانگانە یەدەگی وزەی سروشتی کەم دەکاتەوە، پزیشکەکان پشتڕاستی دەکەنەوە کە دابەزینی ئاستی ئاسن و گۆڕانی هۆرمۆنەکان دەبێتە هۆی دووبارەبوونەوەی شەپۆلی ماندوێتی تەنانەت لە ئافرەتانى تەندروستیشدا.

٤. ماندوێتی مێشک، ئافرەتان ڕۆژانە زیاتر لە چەند ئەرکێک ئەنجامدەدەن لە کارکردنی ماڵەوە تا کارکردنی دەرەوە ئەمەش مێشکی زیاتر ماندوو دەکات و تەرکیزی کەمدەکاتەوە.

٥. ئافرەتان زیاتر تووشی کەمخەوی دەبن، بەتایبەتی لە کاتی دووگیانی و شیرپێدان.

٦. کەمی ڤیتامین هۆکاری شاراوەی ماندوێتی بەردەوامە، ئافرەتان زیاتر تووشی کەمی ئاسن و ڤیتامین D دەبن کە هەردووکیان سەرەکین بۆ بەرهەمهێنانی وزە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودەکانی شەربەتی مانگۆ

lana

سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی سیر

lana

چۆن بادەم یارمەتی کەمکردنەوەی چەوری جەستە دەدات

lana