لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای هاویندا، هەڵبژاردنی جۆری قوماش کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ئاسوودەیی جەستەمان دەبێت.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی”wearcare” قوماشی لۆکە بە یەکێک لە باشترین و گونجاوترین جۆرەکانی قوماش دادەنرێت بۆ لەبەرکردن بەهۆی ئەم سوودە سەرەکییانەوە:
قوماشی لۆکە ڕێگە بە پێست دەدات هەناسە بدات، بە پێچەوانەی قوماشە دەستکردەکانی وەک پۆڵیستەرە، لۆکە ڕێگە بە هەوا دەدات بە ئازادی هاتوچۆ بکات، ئەمەش یارمەتی دەرچوونی گەرمی جەستە و گەیشتنی هەوای فێنک بە پێست دەدات. هەروەها توانایەکی بەرزی هەیە لە مژینی شێداری و ئارەقەدا، بەجۆرێک دەتوانێت تا ٢٧ هێندەی کێشی خۆی ئاو بمژێت و زوو وشک ببێتەوە، ئەمەش ڕێگری لە گەشەی بەکتریا و دروستبوونی بۆنی ناخۆش دەکات.
جگە لەوەش، لۆکە زۆر نەرمە و لەگەڵ پێستدا گونجاوە، ئەمەش مەترسیی تووشبوون بە خوران، سووربوونەوە و هەستیاریی پێست کەم دەکاتەوە، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی پێستیان ناسکە یان نەخۆشیی ئەکزیمایان هەیە.
ئەم قوماشە سروشتییە توانای ڕێکخستنی پلەی گەرمی جەستەشی هەیە؛ لە هاویندا گەرمی دەڕەوێنێتەوە و جەستە بە فێنکی دەهێڵێتەوە، کە تەنانەت بۆ جلوبەرگی خەوتن و سەرجێگاش بەسوودە بۆ بەدەستهێنانی خەوێکی ئارام.
لە ڕووی بەکارهێنانەوە، لۆکە قوماشێکی بەهێز و خۆڕاگرە کە بەرگەی شوشتنی بەردەوام دەگرێت بەبێ ئەوەی نەرمی یان شێوەکەی لەدەست بدات، ئەمەش بۆ کەسانی چالاک زۆر گونجاوە.

