zagros news agency

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئەمریکا هەوڵ دەدات هاوپەیمانییەک بۆ پاراستنی گەرووی هورمز پێکبهێنێت

 

ڕۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ” ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە ئیدارەی ئەمریکا ڕێنمایی داوەتە باڵیۆزخانەکانی بۆ ئەوەی هەوڵبدەن وڵاتانی هاوپەیمانی ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕازی بکەن بۆ بەشداریکردن لە هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی کە ئەرکی دابینکردنی ئاسایشی گەرووی هورمز بێت.

ڕۆژنامەکە بە پشتبەستن بە بروسکەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە کە پڕۆژەیەک هەیە بە ناوی “میکانیزمی ئازادی دەریایی”، کە تێیدا هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا زانیاری ئاڵوگۆڕ دەکەن، هەماهەنگی لە جووڵە دیپلۆماسییەکانیاندا دەکەن و کار دەکەن بۆ جێبەجێکردنی سزاکان.

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ئاماژەی بەوە کرد کە کۆشکی سپی تاوتوێی “بەردەوامبوونی گەمارۆکانی ئێستا بۆ چەند مانگێکی دیکە ئەگەر پێویست بکات” دەکات، ئەوەش لە کاتێکدا کە دانوستانەکان گەیشتوونەتە بنبەست.

“وۆڵ ستریت جۆرناڵ” لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی دۆناڵد ترەمپەوە گواستوویەتییەوە کە ئەم پێشنیازە لە چوارچێوەی کۆمەڵێک بژاردەی دیپلۆماسی و سیاسی بەرفراواندایە کە لەبەردەم سەرۆکدایە.

 

BBC

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبویەوە

سەڵاح

فەرەنسا: پێویستە ئاگربەست لوبنانیش بگرێتەوە

سەڵاح

ئاسۆشیتدپرێس: چین داوای ئەمریکای بۆ ڕاگرتنی کڕینی نەوتی ئێران و ڕووسیا ڕەت کردەوە

سەڵاح