ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، باس له كاریگه‌ری بایكۆتی پارتی ده‌كات له‌سه‌ر په‌رله‌مانی عێراق و ئاماژه به‌وه ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پشتیوانی زۆر ده‌كرێت بۆ گه‌رانه‌وه‌ی پارتی، به‌ڵام زۆر په‌رله‌مانتار و لایه‌نی سیاسیش هه‌یه حه‌زناكه‌ن پارتی بگه‌رێته‌وه.
شێروان دووبه‌ردانی، بۆ زاگرۆس، گوتی: “هه‌ندێك لایه‌ن له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق حه‌زده‌كه‌ن پارتی بگه‌رێته‌وه بۆ په‌رله‌مانی عێراق ته‌نانه‌ت فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ده‌ڵێن به‌بێ پارتی كاری په‌رله‌مانی له‌په‌رله‌مان ئاسته‌مه چونكه پارتی خاوه‌نی سه‌نگ و ژماره‌یه‌كی زۆری كورسییه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: به‌ڵام به‌شێك له‌په‌رله‌مانتار و هه‌ندێك له لیستی شۆڤێنی حه‌زناكه‌ن پارتی بگه‌رێته‌وه، چونكه حه‌زده‌كه‌ن ئه‌سڵه‌ن قه‌واره‌ی ده‌ستووری كوردستان نه‌مێنێت.

