zagros news agency

کشتوکاڵی عێراق: لە کاتی زۆربوونی بەرهەمی ناوخۆ هاوردەکردنی ماسی رادەگرین

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30-4-2026، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڕیاریدا بە ڕاگرتنی هاوردەکردنی ماسی لەو ماوە و وەرزانەی کە بەرهەمی ناوخۆیی بە ڕێژەیەکی زۆر لە بازاڕەکاندا هەیە، ئەم هەنگاوە بە مەبەستی پشتگیریکردنی بەرهەمهێنەرانی ناوخۆ و ڕێکخستنەوەی بازاڕ نراوە.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ میساق عەبدولحسێن خەفاجی، بریکاری تەکنیکی وەزارەت، لەگەڵ شاندێکی “کۆمەڵەی بەرهەمهێنەرانی ماسی لە عێراق” کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕەوشی سامانی ماسی و ئەو ئالنگارییانە کرا کە ڕووبەڕووی بەخێوکەران و بەرهەمهێنەران دەبنەوە، هەروەها پێداچوونەوە بە ماوەی مۆڵەتەکانی هاوردەکردن و چۆنیەتی هاتنە ناوەوەی ماسی لە دەروازە سنوورییەکانەوە کرا.
لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە خۆبژێوی، خەفاجی ڕێنمایی داوە کە لە کاتی زۆربوونی بەرهەمی ناوخۆیی، هاوردەکردنی ماسی ڕابگیرێت، تاوەکو بازاڕێکی گونجاو بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی نیشتمانی مسۆگەر بکرێت.
وەزارەتی کشتوکاڵ جەختی لە گرنگی هەماهەنگی و ڕێکخستنی بڕی ماسی لە بازاڕەکاندا کردەوە، بە جۆرێک کە هاوسەنگی لە نێوان بەرژەوەندی بەرهەمهێنەرانی ناوخۆیی و پاراستنی ئاسایشی خۆراکی هاووڵاتییاندا هەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودانی بەسەردانێکی فەرمی چووە برۆکسل

دڵشاد

له‌ سووریا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه‌، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا، دوو له‌و قوربانییانە كوردن

سەڵاح

پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

سەڵاح