zagros news agency

چین فڕینی دڕۆنان بەسەر ئاسمانی پایتەختدا سنووردار دەکات

 

دەسەڵاتدارانی چین سنووردارکردنی نوێیان بۆ بەکارهێنانی درۆنەکان گرتووەتە بەر، قەدەغەکردنی نزیکەی تەواوەتی فڕینیان لە پایتەختی ئەو وڵاتە دەگرێتەوە.
بەپێی ئەم یاسایانە، زۆربەی پارچە سەرەکییەکانی درۆنەکان نافرۆشرێن، بە کرێ نادرێن یان ناهێندرێنە شاری پەکینەوە.
ئەم بڕیارانە لە یەکی مانگی ئایارەوە بۆ خاوەن درۆنە مەدەنییەکان جێبەجێ دەکرێن.
بەپێی یاسا نوێیەکان، دەبێ هەموو درۆنەکان لەلایەن پۆلیسەوە تۆمار بکرێن؛ هەروەها پێویستە بەکارهێنەران نەرمەکاڵایەک دابەزێنن تا ڕێکخەران بتوانن چاودێریی فڕینی درۆنەکان لە کاتی ڕاستەقینەدا بکەن.
وەزارەتی ئاسایشی گشتیی چین ڕای گەیاند ئەم یاسا نوێیانە پارێزگاری لە ئاسایشی گشتی دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

 ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکەی ڤەنزوێلا بۆ نزیکەی پێنج هەزار کەس بەرزبووەوە

سەڵاح

مانگی ڕابردوو سەدان کۆمپانیای سوید ئیفلاسیان کردووە

سەڵاح

مات دیمن و بن ئەفلێک ڕووبەڕووی لانەی بەتاڵ دەبنەوە

ART