zagros news agency

لیڤەرپوڵ مژدەی خۆش دەدات بە هاندەرانی سەڵاح

یانەی لیڤەرپوڵ پێشبینی دەکات محەمەد سەڵاح پێش کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە لە پێکانەکەی چاک ببێتەوە و بگەڕێتەوە نێو یاریگاکان ئەمەش دوای ئەوەی لە یاری ڕۆژی شەممەی ڕابردوو بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس بەهۆی پێکانەوە یاریگای جێهێشت.

لە سەرەتادا نیگەرانی ئەوە هەبوو کە ئەم ئەستێرە تەمەن ٣٣ ساڵە دوای تووشبوونی بە پێکان لە ماسوولکەی پشتەوەی ڕانی لە گێمی دووەمی یارییەکەدا چیتر نەتوانێت یاری بۆ یانەکە بکاتەوە و ئەوە دواین دەرکەوتنی بێت.

ئەمە دەبووە کۆتاییەکی دڵتەنگ بۆ سەڵاح کە مانگی ڕابردوو ڕایگەیاند بوو دوای نۆ ساڵ لە یاریکردن و تۆمارکردنی ٢٥٧ گۆڵ لە کۆی ٤٣٥ یاری لەگەڵ لیڤەرپوول ڕیزەکانی یانەکە جێدەهێڵێت.

بەڵام یانەی لیڤەرپوڵ ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە پێکانەکەی سەڵاح تەنها کێشەیەکی کەمی ماسوولکەییە و چاوەڕوان دەکرێت ئەم یاریزانە میسرییە پێش ئەوەی بە یەکجاری یانەکە جێبهێڵێت بتوانێت جارێکی دیکە بەشداری یارییەکان بکاتەوە.

دواین یاری لیڤەرپوڵ لەم وەرزەدا لە ڕێکەوتی ٢٤ی ئایار لە یاریگای ئانفیڵد بەرامبەر برێنتفۆرد دەبێت و دیاریکردنی کاتی چاکبوونەوەکەشی ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە سەڵاح دەتوانێت وەک کاپتنی هەڵبژاردەی میسر لە مۆندیالی هاوینی ئەمساڵدا ئامادە بێت

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی گواستنەوەی جاکسۆن بۆ بایرن میونشن ئاشکرا کرا

یاسین

لویس دیاز بریاری لە داهاتوی خۆی داوە

یاسین

تۆماس مۆلەر لە بڕیاری وازهێنانەکەی پەشیمان دەبێتەوە

یاسین