zagros news agency

سیلڤا خۆی یەکلایی کردۆتەوە و چاوەڕێی یانە نوێیەکەی دەکات

ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی لە ڕاپۆرتێکی نوێیدا ئاشکرای کرد بەرپرسانی یانەی مانچێستەر سیتی و بێرناندۆ سیلڤای پورتوگالی لەسەر ڕۆیشتنی یاریزانەکە لەم هاوینەدا ڕێککەوتوونە و هەردوولا بەبێ هیچ ئاستەنگیەک قسەی کۆتایی خۆیان کردوە.

میرەر ئەوەشی ئاشکرا یۆڤانتۆس و میلان چاویان لەیاریزانەکەیە،بەڵام تاکە بژاردەی سیلڤا چوونیەتی بۆ یانەی بارسێلۆنا لەم هاوینەدا و لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکەش گەیشتۆتە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی،تەنانەت یاریزانەکە ئامادەیە کەمتر لە نیوەی ئەو مووچەیە وەربگرێت لە بارسێلۆنا،کە ئێستا لە مان سیتی هەیەتی.

لەلایەکی دیکەوە هانزی فلیک بە کۆمەڵێک هیواوە چاوەڕێی سیلڤا دەکات،چونکە هانزی پێیوایە هاتنی سیلڤا بۆ بارسێلۆنا دەبێتە کلیلی کۆمەڵێک دەرگای گەورە و جێبەجێ کردنی کۆمەڵێک تاک تیک،کە دەمێکی زۆرە هیوای بۆ دەخوازێت.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

سیمیۆنی ستایشی جولیان ئەلڤارێز دەکات

یاسین

بەرشەلۆنە ماوەی دوورکەوتنەوەی یەمال ڕادەگەیەنێت

یاسین

ڕۆناڵدۆ هۆکارێکە بۆ چوونی یاریزانانی ئەوروپی بۆ سعودیا

یاسین