zagros news agency

زاخۆ؛ زیاتر لە 10 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێن

ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئامادەکارییەکانی بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا تەواو کردووە و بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە پڕۆسەی تیروپشک بۆ دیاریکردنی شوێنی زەوییەکان دەستپێبکات.

بەپێی زانیارییەکان، زیاتر لە 10 هەزار پارچە زەوی بۆ ئەو فەرمانبەرانە ئامادە کراون کە مەرجەکانی وەرگرتنی زەوییان تێدایە. پڕۆسەکە بە چەند قۆناغێک دەبێت و سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە فۆرمی وەرگرتنی زەوییان پڕکردووەتەوە و ناویان گەڕاوەتەوە.

سەبارەت بە شێوازی دابەشکردنەکە، بڕیار وایە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە پڕۆسەکە بە شێوەی “تیروپشک” دەستپێبکات. دابەشکردنی زەوییەکان بەپێی بەڕێوەبەرایەتییەکان ڕێکخراوە و فەرمانبەرانی هەر فەرمانگەیەک لە کات و ڕێککەوتێکی دیاریکراودا بەشداری لە تیروپشکەکەدا دەکەن بۆ زانینی شوێنی زەوییەکانیان.

ئەم هەنگاوەی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە چوارچێوەی بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان دێت بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی شایستە لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئومێد خۆشناو: لە هەولێر هیچ کێشەیەک لە هەڵبژاردنی تایبەتدا رووی نەداوە

دڵشاد

روونکردنەوەیەک لەبارەی پشووی سبەی دەدرێت

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات

یاسین