zagros news agency

زنجیرەیەکی ترسناکی کۆری دەنگدەدتاەوە

زنجیرەی کۆری“If Wishes Could Kill” ، دوای ماوەیەکی کەم لە نمایشکردنی، سەرنجی بینەرانی لە سەرانسەری جیهان و ناوچەکە بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە.

ئەم بەرهەمە ئێستا لە پێشەنگی گەڕانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دایە، ئەمەش بەهۆی بیرۆکە نوێیەکەیەوەیە، چونکە تێکەڵەیەک لە نێوان تەکنەلۆژیا و ترس و جۆش و خرۆشدا دروست دەکات.

ڕەخنەگران ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، زنجیرەکە تەنیا چیرۆکێکی سادە نییە، بەڵکو گوزارشت لە کاریگەرییە خراپەکانی تەکنەلۆژیا لەسەر ژیانی مرۆڤ دەکات.

چیرۆکی زنجیرەکە لە دەوری ئەپڵیکەیشنێکی نادیار دەسوڕێتەوە، ڕێگە بە بەکارهێنەرانی دەدات ئاواتەکانیان بەدیبهێنن، بەڵام لە بەرامبەردا کاتێکی دیاریکراویان بۆ دادەنێت کە دەبێتە هۆی کۆتاییەکی تراژیدی. ئەم بابەتە کۆمەڵێک خوێندکاری قۆناغی ئامادەیی دەخاتە ناو کێبڕکێیەکی مەترسیدار لەگەڵ کاتدا بۆ ئەوەی لەو چارەنووسە ڕزگاریان بێت.

بەڕێوەبەرایەتی پلاتفۆرمی “Netflix” ڕایگەیاند، زنجیرەکە لە 8 ئەڵقە پێکدێت و پێشوازییەکی بێوێنەی لێکراوە. هەروەها جەماوەری ئەم بەرهەمە دەڵێن، ئەدای ئەکتەرەکان بەتایبەت “Jun So-nee” زۆر سەرکەوتووانەیە و توانیویەتی ترس و دڵەڕاوکێی کارەکتەرەکە بە باشی بگەیەنێت.

زنجیرەکە بەردەوام پرسیار لەبارەی سنوورەکانی تەکنەلۆژیا لای بینەر دروست دەکات، ئەمەش وایکردووە ببێتە یەکێک لە پڕبینەرترین بەرهەمەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

عەباس غەزالی: کۆچی مه‌نسوور یاقووتی ‌له‌ده‌ستچوونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه

ART

پێشانگەی شێوەکاریی “سەدو یەک چیرۆکە تابلۆ” کرایەوە

ART