zagros news agency

نه‌وتی عێراق: دوای كێشه‌ی هورمز، لە ماوەی هەفتەیەکدا ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت ئاسایی دەبێتەوە

 

دوێنێ شەممە باسم محەممەد، بریکاری وەزیری نەوتی عێراق بۆ کاروباری دەرهێنان، ڕایگەیاند کە عێراق دەتوانێت لە ماوەی حەوت ڕۆژدا دوای کۆتاییهاتنی قەیرانی گەرووی هورمز، ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت بۆ باری ئاسایی بگەڕێنێتەوە.

بریكاره‌كه‌ ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئێستادا ئاستی بەرهەمهێنان ١.٥ ملیۆن بەرمیلە لە ڕۆژێکدا، کە نزیکەی ٢٠٠ هەزار بەرمیلی لەرێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە هەناردە دەکرێت.

باسی له‌وه‌ش كرد، دوو تانکەر ئامادەکراون و چاوەڕوانی دوو تانکەری دیکەش دەکرێت، ئەمەش بەپێی بارودۆخی ئەمنیی ناو گەرووەکە کە تاران لە میانی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران، بەشێکی زۆری داخستووە.

 

رۆیته‌رز

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر پێشانگەی تایبەتی خۆشنووس مەریوان پیرباڵ دەکرێتەوە

ART

شاندێکی سۆمۆ سەردانی وڵاتی ئەندەنوسیای کرد

دڵشاد

وەزارەتی ناوخۆ چەند ڕێنماییەکی بۆ دەنگدانی گشتی بڵاو کردەوە

سەڵاح