ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕاگەیاندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئابوری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش

لەلایەن تیمەکانی ئاسایشی گشتی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دەستمان گرت بەسەر بڕێکی زۆر لە گۆشتی (ئوستوڕالی و هیندی) کە بەشێوەی نایاسایی هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە و لەناوهەندێک کۆگا و ماڵان حەشار درابوو، بۆ مەبەستی ساغکردنەوەی گۆشتەکان بەسەر ڕێستۆرانت و گۆشتفرۆشەکانی پارێزگای هەولێر، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆلینەوەی ئاسایش تیمەکانمان توانیان تۆمەتباران (س.م.أ) و ( أ.س.م) و (م.م.ب)، دەستگیر بکەن لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆلینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئابور ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە دوور بکەونەوە لەو جۆرە کرەوانە بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی یاسا دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئابوری
28/4/2024

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگارى هەولێر: “چەند کەموکوڕییەک هەیە لە شاری هەولێر کە لە کاتی بارانبارینی زۆر، ئاوێکی زۆر تێیدا پەنگدەخواتەوە، لە داهاتوویەکی نزیکدا چارەسەریان دەکەین”

دڵشاد

ڕوونكردنەوەیەك لە گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە

دڵشاد

ئاسیا مەغدید: بۆ دواڕۆژێکی باشتر و پاراستنی کوردستان دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی بەندەن

دڵشاد