ئەمڕۆ دووشەممە، دوای پشووی کۆتایی هەفتە، مامەڵەکان لە بازاڕەکانی وزە دەستیان پێکردەوە و نرخی نەوت بەراورد بە نرخی داخستنی ڕۆژی هەینی، گۆڕانکاری بەسەردا هات و ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکانی وزەدا، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتووەتە 108 دۆلار و 9 سەنت، هەروەها نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکیش بووەتە 102 دۆلار و 7 سەنت.
ئەم گۆڕانکارییە لە کاتێکدایە کە بازاڕەکان هێشتا کاریگەریی هەواڵە سیاسییەکان و هەوڵە دیپلۆماسییەکانی هەفتەی ڕابردوویان لەسەرە. چاوەڕوانیش دەکرێت لەگەڵ درێژەدان بە مامەڵەکان لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا، دۆخی جیۆپۆلیتیکی ناوچەکە بەردەوام بێت لە کاریگەری دروستکردن لەسەر ئاراستەی نرخەکان.

