ئەستێرەی جیهانی لەیدی گاگا بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو پەیوەندی بە تیمی فیلمی “The Devil Wears Prada 2” کرد و لە شاری میلانۆ دەستی بە وێنەگرتنی دیمەنەکانی کرد.
بەشداری گاگا دوای پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی مێریل ستریپ هات، کە پاش کۆبوونەوەیان لە بۆنەی SNL 50، بڕیاریاندا پێکەوە کار بکەن.
گاگا نەک تەنیا وەک ئەکتەر، بەڵکو سێ گۆرانی تایبەتی بۆ فیلمەکە ئامادە کردووە بەناوەکانی “Runway” و “Shape of a Woman” و“Glamorous Life”.
لە فیلمەکەدا، گاگا ڕۆڵی ئەستێرەیەکی جیهانی دەگێڕێت کە ڕووبەڕووی “میراندا پریسلی” دەبێتەوە لە ململانێیەکی تونددا لەناو جیهانی مۆدەدا.
چیرۆکی ئەم بەشە باس لە ئاڵنگارییەکانی گۆڤارە کاغەزییەکان دەکات لە سەردەمی نوێدا.
گاگا لە فیلمەکەدا بە پۆشاکێکی مارکەی “ڤێرسای” دەردەکەوێت، کە بە هاوکاری دیزاینەرەکان هەڵبژێردراوە بۆ ئەوەی لەگەڵ کەسایەتییە بەهێزەکەی لەناو فیلمەکەدا بگونجێت.

