zagros news agency

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر کۆبووەوە

پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 28ی4ی2024،  نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لە بەغدا، لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر کۆبووەوە.

ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه‌27ی4ی2024، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا، سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆبوه‌وه‌ و هه‌روه‌ها به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی كرد .

بڕیاره‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌رۆك و پارته‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق كۆببێته‌وه‌ و له كۆبوونه‌وه‌كانیشیدا تاووتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و دۆخی سیاسی عێراق و ناوچه‌كه‌ كراوه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرکردەیەکی شیعە: نەفرەتی خودا لە حکوومەتێک بێت کە هەژاران بکوژێت بۆ ڕازیکردنی بێگانە

سەڵاح

دوو لیوای ھاوبەش له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم دەست بەکار دەبن

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح