zagros news agency

ئەو كەسانەی شەكرەیان هەیە دەتوانن مانگۆ بخۆن؟

مانگۆ یەكێكە لە میوە هاوینییەكان، دەوڵەمەندە بە ریشاڵ، دژە ئۆكسان، ڤیتامین A و C، شەكری سروشیی تێدایە وەكو فرەكتۆز، لەگەڵ ئەوەی سودی تەندروستی زۆرە، بەڵام ئایا بۆ توشبوانی نەخۆشی شەكرە گونجاوە بیخۆن؟

بە پێی هەواڵێكی Times Now، زیادەڕەوی لە خواردنی مانگۆ دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی شەكری خوێن، بەڵام بەو واتایە نایەت كە بە تەواوی لێی دوربكەویتەوە، بەڵام دەبێت ئاگاداری شێوازی خواردنی بیت.

سودەكانی مانگۆ:
مانگۆ تەنها میوەیەكی شیرین نییە، بەڵكو سەرچاوەی ریشاڵ و دژەئۆكسانە، دژە هەوكردنە و یارمەتیدەری كرداری هەرسە، هەروەها سیستمی بەرگری بەهێزدەكات و پێست جوانتر دەكات.

لەگەڵ ئەم سودانەیدا شەكری سروشتی تێدایە، كە دەكرێت كاریگەریی لەسەر رێژەی شەكری خوێن دروستبكات ئەگەر زیادەڕەوی لە خواردنیدا بكرێت، بەڵام بە خێرایی شەكری خوێن بەرز ناكاتەوە.

توشبوانی شەكرە چۆن بە رێگەیەكی تەندروست چێژ لە خواردنی مانگۆ ببینن؟

میوەكە بە فرێشی بخۆ
هەمیشە باشتروایە میوەكە خۆی بخۆیت نەك بە شەربەت، سموزی یان هەر شتێكی دیكە، چونكە شلەمەنی هۆكارە بۆئەوەی شەكرەكە بە خێرایی بچێتە خوێنەوە و بە خێرایی شەكرە بەرز دەكاتەوە.

ئاگاداری رێژەی خواردنی بە
پێویستە بە گشتی لە رۆژێكدا نیو یان یەك مانگۆی بچوك زیاتر نەخۆیت، كە پێویستە كێشی 80 بۆ 100 گرام بێت، زیادەڕەوی تێیدا شەكری خوێن بەرز دەكاتەوە.

دوربكەوەرەوە لە كاربۆهیدرات
مانگۆ لەگەڵ ئەو خۆراكانەدا مەخۆ كە كاربۆهیدراتیان تێدایە، وەكو نانی سپی یان برنج یاخود شیرینەمەنی، ئەگەریش مانگۆت خواردن بەدوایدا ئەو خواردنانە مەخۆ كە كاربۆهیدراتی تێدایە.

كاتی گونجاو هەڵبژێرە
گومان لەوەدا نییە كە كات گرنگە، باشترین كاتەكان بۆ خواردنی مانگۆ لە نێوان ژەمەكانە:
– پاش وەرزشكردن.
– وەكو سوكە ژەمی ئێوارە.
– لەگەڵ پرۆتین یان چەوری تەندروست، وەكو ماست یان گوێز و بادەم، دەتوانیت لەگەڵ هێلكەی كوڵاو یان مشتێك چەرەسات بیخۆیت.

كاردانەوەی جەستە گرنگە
هەمو جەستەیەك كاردانەوەی وەكو یەك نییە، هەندێك كەس رەنگە شەكری خوێنیان زۆر بەرز بێتەوە، هەربۆیە پێویستە پاش راوێژكردنیان بە پزیشكەكانیان بڕیاری هەڵبژادنی خواردنەكانیان بدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بە دوورکەوتنەوە لەم هەشت خۆراکە کێشی لەشت دادەبەزێت

lana

خواردنی ماست لە ژەمی بەیانیاندا، مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن کەم دەکاتەوە

lana

نیشانە دیارەکانی شێرپەنجەی سی

lana