zagros news agency

‎تونێلی پیرمام بە یەکجاری بەڕووی بارهەڵگرەکاندا دادەخرێت

لە بەرژەوەندیی گشتی و لەپێناو پاراستنی  سەلامەتیی شوفێران، لە بەیانییەوە کاتژمێر ٨ ی ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ۲۰۲٤/٤/٢٩، بەشێوەی یەکجاری بڕیار درا بە هاتووچۆنەکردنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بە ناو تونێلی پیرمام.

بارهەڵگرەکان دەتوانن ڕێگای (بەستۆرە–بەربیان–شێخ توراب–مەکردان– تا دەگاتەوە جووتسایدی باسرمە)بەکاربهێنن.

هۆکاری ئەم بڕیارە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە چونکە ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەم تونێلەدا هاتوچۆیان دەکرد، کە ئەمەش وای کردبووهاتووچۆ لە تونێلەکەدا سست ببێت، وە ئاستەنگ بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێلەکانێ تر درووست ببێت، یان لە ئەگەری پەککەوتنی هەر بارهەڵگرێکلە توونێڵەکە، ئەوا ڕێگاکە بە تەواوی دادەخرا، لە کاتێکدا ڕێگایەکی گەشتیاری و ئابوورییە.

ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە کەسوکار و هاوڕێیانی وەیسی ئاخر سەعید شێروانی دەکات

یاسین

نرخی دۆلار لە ئێران لە ١٣٠ هەزار تمەن نزیک دەبێتەوە

یاسین

دلفین غازی: پارتی دیرۆک بۆ خۆ تۆمار نەکریە، بەلکو دیرۆکا بزاڤا رزگاریخوازیا مللەتەکی تۆمار کریە

سەڵاح