بیمەی ناوەندیی ئێران ڕایگەیاند بەگوێرەی دوایین هەڵسەنگاندن، لە شەڕی ئەمدواییەی بەرانبەر ئەمریکایی و ئیسرائیلیدا نزیکەی ٣٠ هەزار ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووە.
مووسا ڕەزایی، سەرۆکی گشتیی بیمەی ناوەندی، ڕۆژی شەممە ئەم ئامارەی خستە ڕوو و گوتی: “زیانەکانی خوار ٣٠ ملیۆن تمەن لە هەفتەکانی ڕابردوودا دراون” و هەڵسەنگاندنی زیانە زیاترەکانیش “پێشتر کۆتایییان پێ هاتووە”.
بە گوتەی ڕەزایی، سەرچاوەی دارایی پێویست بۆ پێدانی زیانی ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتووەکانی شەڕی ڕەمەزان دابین کراوە و تا ئەمڕۆ یان سبەی دەدرێن، تاوەکوو بیمەی ئێران بتوانێت دەست بە پرۆسەی پارەدانەکە بکات.
میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە بەگوێرەی فەرمانی بیمەی ناوەندی، ئەو ئۆتۆمبێلانەشی بیمەی بدەنەیان نییە، “بەمزووانە و لە ڕێگەی دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ سەر هەژماری بیمەی ئێران”، قەرەبوو دەکرێنەوە.
هەواڵی پێشوو

