لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێش یاری کلاسیکۆ هانزی فلیکی ڕاهێنەری بارسێلۆنا چەند لێدوانێکیدا و باسی کێشەکانی نێو ماڵی ڕیاڵ مەدریدی کرد و ئاماژەی بەوەدا ئەوەی لەوێ ڕوویداوە لەهەموو شوێنێک هەیە،بەڵام لەکۆتاییدا بۆ ئەو گرنگ نییە ئەوەی بیری لێدەکاتەوە تیپەکەی خۆیەتی.
فلیک دەربارەی ئاڵۆزیەکانی ڕیاڵ مەدرید وتی؛ دەتوانم بڵێم سەرسام بووم بەم بابەتە،بەڵام ئەمە تیپە و ئەم شتانەش دەبێت،من نابێت زۆر بیر لەمە بکەمەوە چونکە تیپی من نییە،بەڵام ئەوەی ڕوویداوە باش نییە وە دەبێت بەزووترین کات چارەسەر بکرێت،من پێزانین و ڕێزێکی زۆرم بۆ ڕیاڵ مەدرید هەیە هیوادارم دووچاری ئەم ئاڵۆزیانە نەبنەوە.
دەربارەی ئامادەکاری تیپەکەی فلیک وتی؛ئێمە تەواو ئامادەین بۆ ئەم یاریە ئامانجام بردنەوەیە و پشت بەستن بە هاندەرانمان خاڵێکی گرنگە لەگەڵ ئەوەشدا تیپەکەم هەموو شتێک دەکات بۆ ئەوەی بتوانین بە باشترین ئەنجام لەیاریگا بێینە دەرەوە.
“سەرکار ڕێبوار”

