میدیایەکی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە بە گوێرەی هەڵسەنگاندنی دامەزراوە تەناهییەکانی ئیسرائیل، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خەریکی لێکۆڵینەوەیە بۆ جێگیرکردنی هێزی هەمیشەیی لە ناو خاکی ئیسرائیلدا.
ڕۆژنامەی “ئیسرائیل هیوم” لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای تەناهییەوە گوتی، هێزە ئەمریکایییەکان لە داهاتوودا ئیسرائیل جێ ناهێڵن.
ئەم سەرچاوەیە گوتیشی گفتوگۆکان ئەگەری جێگیرکردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی، فڕۆکە جەنگییەکان یان پێکهاتە سەربازییەکانی دیکە دەگرێتەوە. هەروەها ئاماژەی بەوە دا بنکەی داهاتووی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، لەوانەیە لە ناو خاکی ئیسرائیلدا بێت.

