zagros news agency

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ پێشنیازێکی کۆماری ئیسلامی ئێرانی ڕەتکردەوە، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بازدانێکی گەورەی بەخۆوە بینی

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ پێشنیازێکی کۆماری ئیسلامی ئێرانی ڕەتکردەوە، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بازدانێکی گەورەی بەخۆوە بینی و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 104 دۆلاری تێپەڕاند.

ئەمڕۆ (دووشەممە، 11ـی ئایاری 2026)، تەنیا چەند خولەکێک دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ڕەتکردنەوەی پێشنیازێکی نوێی تاران لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، نرخی وزە لە بازاڕە جیهانییەکاندا ڕووی لە هەڵکشان کرد.

بەپێی داتا سۆفتوێرە جیهانییەکانی ئاڵوگۆڕی وزە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەیەک بەرزبووەوە کە لە چەند مانگی ڕابردوودا وێنەی نەبووە و ئاستی 104 دۆلاری تۆمار کرد. هاوکات نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکیش بە هەمان شێوە ڕووی لە بەرزبوونەوەی خێرا کردووە.

چاودێرانی ئابووری ئاماژە بەوە دەکەن کە گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران و تێکچوونی ئەگەری هەر ڕێککەوتنێک، نیگەرانییەکی زۆری لای وەبەرهێنەران دروستکردووە، ئەمەش وایکردووە ترس لە کەمبوونەوەی خستنەڕووی نەوت لە بازاڕەکاندا دروست بێت و نرخەکان بەم شێوەیە بەرز ببنەوە.

هێشتا ناوەڕۆکی ئەو پێشنیازەی ئێران کە پێشکەشی ترەمپی کردووە و هۆکاری ڕەتکردنەوەکە بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە، بەڵام کاردانەوە خێراکانی بازاڕی نەوت نیشانەی هەستیاریی دۆخە سیاسییەکەیە لەسەر ئابووری جیهان.

هەواڵی پەیوەندیدار

جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران لە مانگی ڕەمەزاندا زیادی كردووە

دڵشاد

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەجێگیری ماوەتەوە

سەڵاح

تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوول خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی

سەڵاح