zagros news agency

نتانیاهو : دەمەوێت یارمەتیەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل بگەێنینە سفر

بنیامین نتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ڕایگەیاند پلانێکمان هەیە بۆ کۆتاییهێنان بە پشتبەستن بە یارمەتیی دارایی ئەمریکا، و جەختی کردەوە کە دەیەوێت بە شێوەیەکی هێواش یارمەتیی دارایی ئەمریکا بگەیەنێتە سفر.

نتانیاهو لە وتووێژێکدا بۆ تۆڕی «CBS News» وتی: «ئەم قسەیەم بە سەرۆک دونالد ترامپ و بە گەلەکەشمان وتووە. ئەوان سەرسام بوون، بەڵام وتم من دەمهەوێت یارمەتیی دارایی ئەمریکا بگەیەنمە سفر، ئەو بەشەی هاوکاریی سەربازییەی کە وەردەگرین، چونکە هەموو ساڵێک 3.8 ملیار دۆلار وەردەگرین».

نتانیاهو پێموایە کاتەکەی هاتووە خۆمان لەو یارمەتییە سەربازییەی ماوەدا داببڕین. دەمەوێت لە ئێستا دەست پێ بکەین».

ئەم وتانە لە ماوەی وتووێژێکی تەلەفزیۆنیدا هاتنە ئاراوە و بە فراوانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرانەوە، لە کاتێکدا هەندێک لێکدانەوەیان بە ڕاگەیاندنی فەرمییەک بۆ ئاراستەی ئیسرائیل بەرەو سەربەخۆیی تەواو لە یارمەتیی دەرەکی دانا.

هەواڵی پەیوەندیدار

شارەوانیی دهۆک بۆ هاووڵاتییان: بۆ کاری پێویست نەبێت نەچنە سێمێل

سەڵاح

جێگری میری ئێزدیان بۆ زاگرۆس: سه‌رۆك بارزانی ئومێدی گه‌رانده‌وه‌ بۆ ئێزدییه‌كان و شه‌نگال

سەڵاح

ڕاگه‌یه‌نراوێک له‌ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

یاسین