zagros news agency

نەتەوە یەکگرتووەکان: داخرانی گەرووی هورمز ٤٥ ملیۆن کەسی دیکە ڕووبەڕووی برسییەتی دەکاتەوە

خۆرخێ مۆریرا دا سیلوا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری نووسینگەی خزمەتگوزاریی پڕۆژەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەو گرووپەی بۆ ڕێگریکردن لە تەنگژە مرۆیییەکان پێکهێنراوە، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فڕەنسایی گوتی: “ئەگەر بە زوویی ڕێگە بە تێپەڕبوونی پەینە کیمیایییەکان لە گەرووی هورمزدا نەدرێت، ڕەنگە دەیان ملیۆن کەس ڕووبەڕووی برسییەتی و قاتوقڕی ببنەوە.”
ناوبراو ئەمڕۆ دووشەممە گوتی: “تەنیا چەند هەفتەیەکمان لەبەر دەستە تا ڕێگری لەو کارەساتە مرۆیییە گەورەیە بکەین ئەگەری ڕوودانی هەیە.” ئەم بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها گوتی: “ڕەنگە شاھیدی تەنگژەیەک بین ٤٥ ملیۆن کەسی دیکە بەرەو برسییەتی و قاتوقڕی ببات.”

هەواڵی پەیوەندیدار

فەڕەنسا جەخت لەسەر پێویستیی چەکداماڵینی دەستبەجێی حەماس دەکاتەوە

سەڵاح

بەریتانیا بە بەهای زیاتر لە 63 ملیۆن دۆلار هاوکاریی سووریا دەکات

یاسین

زیاتر لە 3000 بیمەی تەندروستی بۆ منداڵانی بێسەرپەرشت دابینکرا

یاسین