zagros news agency

لە پاکستان دادوەرێک ڕفێندرا

 

بەرپرسێکی پۆلیسی پاکستان ئاشکرای کرد، چەکدارەکان بۆسەیەکیان بۆ دادوەرێکی دیار لە پارێزگای خەیبەر پختونخوا لە باکووری ڕۆژئاوای پاکستان داناوە و ڕفاندوویانە.

فەهیم خان بەرپرسی پۆلیس دەڵێت، “نزیکەی 15 پیاو بە ماتۆڕسکیلەوە ڕێگرییان لە ئۆتۆمبێلەکەی دادوەر “شاکروڵڵا مەروات” کردووە کاتێک بەرەو ناحیەی دێرا ئیسماعیل خان دەڕۆیشت لە پارێزگای خەیبەر پختونخوا، هەروەها هێرشبەرەکان پێش ئەوەی هەڵبێن ئاگریان لە ئۆتۆمبێلەکەی بەرداوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، شۆفێرەکەی بریندار نەبووە، هەروەها ئۆپەراسیۆنی گەڕان بۆ دادوەرەکە دەستیپێکردووە و تیمێکی دژە تیرۆریش پەیوەندییان بە لێکۆڵینەوەکانەوە کردووە”.

هیچ کەسێک بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشە نەگرتووەتە ئەستۆ، کە ئێوارەی ڕۆژی شەممە ڕوویداوە، بەڵام گرتە ڤیدیۆییەک کە ڕۆژی یەکشەممە لەلایەن بەرپرسانی دژە تیرۆرەوە بڵاوکرایەوە، دەرکەوت کە دادوەرەکە دەڵێت “گرووپی تاڵیبانی پاکستان ئازادی ناکەن، تا ئەو کاتەی داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت”، ڕوون نەبووەتەوە کە ئایا مەروات لە ژێر فشاردا قسە دەکات یان نا.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا، مەروات دڵنیایی دەداتە بنەماڵەکەی کە باشە، و تانە لە دادگای باڵا و دادوەرەکانی دیکە و حکوومەتی هەرێمەکان دەدات بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی بزووتنەوەکە بۆ دڵنیابوون لە ئازادکردنی، بەڵام باسی لەوە نەکرد کە داواکارییەکانی تاڵیبان چییە.

کۆتایی هەفتەی ڕابردوو چەکداران لە شاری دێرا ئیسماعیل خان تەقەیان لە بەرپرسانی گومرگ کرد و بەهۆیەوە دوو کەس کوژران و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە کاتی وەرگرتنی هاوکاریی مرۆیی ئیسرائیل هێرشی کردە سەر هاووڵاتیان و زیاتر لە 200 کەسی کوشت و بریندارکرد

سەڵاح

سبه‌ی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان

سەڵاح