کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و تەناهیی یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام دەربارەی ئەگەری دەستپێکردنی دانوستان لەگەڵ ڕووسیاییدا لە کۆتاییی مانگی ئایاردا گفتوگۆ دەکەن.
هاوکات دەستنیشانکردنی گێرھارد شرۆدەر، ڕاوێژکاری پێشووی ئەڵمانیایی وەک دانوستانکار لەگەڵ ڕووسیاییدا بە دوور زانی.
کالاس دووشەممە ٢١ی گوڵان لە کاتی گەیشتنی بۆ کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا گوتی: “وەزیرەکان ئەگەری ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ ڕووسیاییدا لە کۆتاییی مانگی ئایاردا تاوتوێ دەکەن.”
کالاس هەڵبژاردنی ڕاوێژکاری پێشووی ئەڵمانیایی وەک نوێنەری یەکێتییەکە لەو دانوستانە ئەگەرەییانەدا ڕەت کردەوە و گوتی: “شرۆدەر لۆبیکارێکی ناسراوی کۆمپانیا ڕووسیایییەکانە؛ ئەگەر ببێتە نوێنەری یەکێتیی ئەورووپا، لە ڕاستیدا لە هەردوو لای مێزی دانوستانەکەدا دادەنیشێت.”
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا سێ ڕۆژ لەمەوبەریش ڕایگەیاندبوو وەزیرانی دەرەوەی ئەم یەکێتییە لە کۆتاییی ئەم مانگەدا، لیستی داواکارییەکانی برۆکسل لە مۆسکۆ وەک سەرەتایەک بۆ دانوستانە ئەگەرییەکانی تایبەت بە ئۆکراینا تاوتوێ دەکەن.
هەواڵی پێشوو

