گەنمەشامی، سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە و یارمەتی کەمکردنەوەی ئازاری بەشێك لە نەخۆشییەکان دەدات.
گەنمەشامی زەرد، دەوڵەمەندە بە ماددە گرنگەکان و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە، سوودی بۆ توشبووانی نەخۆشی ڕۆماتیزمە هەیە، چونکە ئازاری ئەو نەخۆشییە کەمدەکاتەوە، دەوڵەمەندە بە بێتاکارۆتین یارمەتی نەرمبوونی پێست و بەهێزبوونی قژ دەدات، ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە هەستی تێربوون زیاددەکات و بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشیان دابەزێت و چارەسەری کێشەکانی گەدە و قەبزی دەکات
هاوکات، گەنمەشامی ترشی فۆلیکی تێدایە بۆ ئەو کەسانە بەسوودە کە نەخۆشی دڵیان هەیە، دەبێتە هۆی ئەوەی خوێن بە ئاسانی بە ملولەکانی خوێندا هاتووچۆ بکات و لێدانی دڵ ئاسایی دەکاتەوە، تایبەتمەندی دژەئۆکسانی هەیە ڕێگری لە توشبوون بە شێرپەنجە دەکات.

