zagros news agency

ئەمشەو نەسڕ و ڕۆناڵدۆ لەبەردەم مێژووێکی گەورەن

دوای چاوەڕوانیەکی زۆر کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و یانەی نەسڕ لە خولی ڕۆشەنی سعودی هەنگاوێکی کەمیان ماوە بگەنە بەدەست هێنانی نازناوی خولەکە و ئەمشەویش لەبەردەم ساتێکی لەبیر نەکراو و مێژوویی خۆیان دەبیننەوە،کە لەیاری دێربیدا ڕووبەڕووی هیلال دەبنەوە.

ئەمشەو لەسەر یاریگا ئەوەل پارک نەسڕی یەکەم و هیلالی دووەم

ڕووبەڕووی یەکتری دەبنەوە،کە بردنەوەی نەسڕ لەم یاریە بەفەرمی یانەکە دەکاتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی سعودی و بردنەوەی هیلال جیاوازی خاڵەکان دەکاتە دوو،ئەمەش زیاتر چێژ دەدەتە یاریەکە و چاوێکی زۆر دەخاتە سەر ئەنجامەکە.

شایەنی باسە ڕۆناڵدۆ پێشتر ڕایگەیاند بوو ئامانجی بەدەستهێنانی جامێکی خولی سعودیە لەگەڵ نەسڕ و هیوا دەخوازێت لەم وەرزەدا بگاتە ئەو ئامانجەی،کە تەنها بە یەک بردنەوەی لێی دوورە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی یۆرۆ.. ئوکراینا بە ڕیمۆنتادا شکستی بە سلوڤاکیا هێنا

یاسین

ڕابیۆ ستایشی بێناسێر دەکات

یاسین

سیمیۆنی؛ئێمە قوربانی نین

یاسین