zagros news agency

نێتفلێکس: لە 10 ساڵدا 135 ملیار دۆلارمان لە فیلم و زنجیرەدا خەرج کردووە

کۆمپانیای نێتفلێکس لە ڕاپۆرتێکی نوێدا ئاشکرای کرد، لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا بڕی 135 ملیار دۆلاری لە بەرهەمهێنانی فیلم و زنجیرە تەلەفزیۆنییەکاندا وەبەرهێناوە.

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەش کردووە، لەم ماوەیەدا بڕی 325 ملیار دۆلاری بۆ ئابووری جیهانی دابین کردووە و 425 هەزار هەلی کاری ڕەخساندووە.

تێد ساراندۆس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری نێتفلێکس ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ کاریگەری نێتفلێکس دەخەینە ڕوو، کە نیشاندەری کاریگەرییە ئابووری و ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتییەکانی کارەکانمانە لە ژیانی ڕۆژانەی خەڵکدا.”

بەپێی ئامارەکان، ژمارەی بەشداربووانی نێتفلێکس تا کۆتایی ساڵی 2025 لە 325 ملیۆن کەس تێپەڕیوە.

هەروەها کۆمپانیاکە ئاشکرای کردووە، بەرهەمە نائینگلیزییەکان گەشەیەکی بەرچاویان بەخۆوە بینیوە و ئێستا زیاتر لە سێیەکی بینەرانی نێتفلێکس پێکدەهێنن، وەک زنجیرەکانی “Money Heist” و “Squid Game”.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی بۆ شێخ عومەر عەلی: خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم

سەڵاح

ڕاسڵ کرۆ هێرش دەکاتە سەر بەشی دووەمی فیلمی ‘Gladiator’

ART

کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە دەکرێتەوە

یاسین