zagros news agency

پارێزگارەکانی هەولێر و دهۆک و هاوسەرۆکانی شارەوانیی ئامەد بەنێو بازاڕی شارەکەدا دەگەڕێن

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمیدا بۆ باکووری کوردستان، پارێزگارەکانی هەولێر و دهۆک لەگەڵ هاوسەرۆکانی شارەوانیی گەورەی ئامەد، بەنێو بازاڕی مێژوویی و نێوەندی شاری ئامەددا گەڕان و لە نزیکەوە لەگەڵ هاووڵاتییان و کاسبکارانی شارەکە کۆبوونەوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، بە یاوەریی هەریەک لە ئایشە سێرا بوجاک و دۆغان هاتون، هاوسەرۆکانی شارەوانیی گەورەی ئامەد، گەشتێکی مەیدانییان بۆ نێو بازاڕی شارەکە ئەنجامدا.

لەو بەسەرکردنەوەیەدا، شاندەکەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە کاسبکاران و خەڵکی شارەکە گفتوگۆیان کرد و لە بارودۆخی بازاڕ و بژێوی ژیانیان کۆڵییەوە. هاووڵاتییانی ئامەد بە گەرمی پێشوازییان لە پارێزگارەکانی هەولێر و دهۆک کرد.

ئەم سەردانە و گەڕانە مەیدانییە لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە مێژوویی، کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکانی نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان و باکووری کوردستان دێت، بەتایبەتی لە نێوان هەولێر، دهۆک و ئامەد، کە وەک سێ چەقە گرنگەکەی ناوچەکە دەبینرێن.

بڕیار وایە لە پەراوێزی ئەم سەردانەدا، چەندین کۆبوونەوەی دیکە بە مەبەستی پەرەپێدانی هەماهەنگییەکانی نێوان پارێزگاکان و شارەوانییەکان لە بوارە خزمەتگوزاری و کولتوورییەکاندا ئەنجام بدرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ده‌ستخۆشی لە پاڵەوانی نێودەوڵەتی نامۆ فازڵ دەکات

یاسین

شارەوانیی بەحرکە ئاگادارییەک ئاراستەی ئەو فەرمانبەرانە دەکات کە ناویان لە تیروپشکی زەوی دەرچووە

سەڵاح

سبەی لیستی مووچەی مانگی پێنج رەوانەی بەغدا دەکرێت

یاسین