zagros news agency

فێستیڤاڵی کان خەڵاتی چڵە خورمای زێڕینی بەخشییە پیتەر جاکسن

حەفتا و نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان بە ڕێزگرتنێکی تایبەت لە دەرهێنەری نیوزلەندی، پیتەر جاکسن، دەستی پێکرد.

لە رێوڕەسمێکدا خەڵاتی چڵە خورمای زێڕینی شانازی بە جاکسن بەخشرا وەک ڕێزێک بۆ کاروانی هونەری و ئەو فیلمانەی کە سیمای سینەمای فەنتازیا و سەرکێشییان گۆڕی.

خەڵاتەکە لەلایەن ئەکتەر ئیلایا وودەوە پێشکەش کرا کە ڕۆڵی فرۆدۆ باگینزی لە زنجیرە فیلمی “Lord of the Rings” دا گێڕا بوو.

جاکسن لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەدا بە گاڵتەجاڕییەوە گوتی: “هەرگیز تێناگەم بۆچی چڵە خورمای زێڕین وەردەگرم، من لەو جۆرە کەسانە نیم کە ئەم خەڵاتە دەبەنەوە.”

پیتەر جاکسن یەکێکە لە گرنگترین دەرهێنەرەکانی چەند دەیەی ڕابردوو، بەتایبەت دوای سەرکەوتنی گەورەی “Lord of the Rings” کە تەنیا بەشی کۆتاییەکەی 11 خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستهێنا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەکات

سەڵاح

پێنتاگۆن: بەهۆی جەنگی ئێران چەند ساڵێکمان پێویستە بۆ پڕکردنەوەی جبەخانەکان

یاسین

ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەری هەڵگری ڕەئیسی دانووستانی ئەتۆمیی ئێرانی وەستاندووە

سەڵاح