سەرۆکی چین، شی جینپینگ، لە میانی پێشوازیکردنی لە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، جەختی لە گرنگیی مێژوویی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە. شی ڕایگەیاند کە ئەم پەیوەندییە دوو قۆڵییە کاریگەرترین پەیوەندییە لەسەر ئاستی جیهان و پێویستە بە وریاییەوە بپارێزرێت.
سەرۆکی چین ئاماژەی بەوە کرد کە گفتوگۆکانی لەگەڵ ترامپ “قووڵ و بونیاتنەر” بوون. هۆشداری دا کە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دوو جەمسەرە دەبێتە هۆی زیانمەندبوونی هەردوولا، لە کاتێکدا هاوکاریی نێوانیان سوودێکی گەورە بە گەشەی ئابووری و ئاشتی جیهانی دەگەیەنێت.
لە کۆتاییدا وتی: “پێویستە وەک دوو هاوبەش کار بکەین نەک وەک دوو ڕکابەری سەرسەخت.”
voa

