ئۆنای ئێمری، ڕاهێنەری ئەستۆن ڤێلا دۆخی هاری ئەلێیۆت لە یانەکەی بە “شەرمەزاری” ناودەبات، دوای ئەوەی ئەم یاریزانە لەم وەرزەدا تەنها ١٠٩ خولەک یاریی کردووە.
بەهۆی ئەوەی ئەلێیۆت نەگەیشتە ڕێژەی پێویستی بەشداریی لە یارییەکاندا (١٠ یاری)، یانەی ڤێلا پابەند نابێت بە کڕینەوەی بە بڕی ٣٥ ملیۆن پاوەند.
سەرەڕای ئەوەی ئەلێیۆت باشترین یاریزانی یۆرۆی تەمەن خوار ٢١ ساڵ بوو، بەڵام نەیتوانی جێگەی خۆی لە پێکهاتەی ئێمریدا بکاتەوە و شانسی بەشداریی لە جامی جیهانی ٢٠٢٦یشی لەدەستدا.
پێشبینی دەکرێت لە وەرزی داهاتوودا لیڤەرپوول بە یەکجاری دەستبەرداری بێت، چونکە لە پلانەکانی ئارنی سڵۆتدا نییە و لە پلانەکانی دا نیە.

