zagros news agency

وەزیری تەندروستیی بەریتانیا لە ناڕەزایەتی بەرانبەر بە سەرکردایەتیی ستارمەر دەستی لەکار کێشایەوە

 

ویس ستریتینگی وەزیری تەندروستیی بەریتانیا، بە بڵاوکردنەوەی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، نووسی متمانەی بە سەرکردایەتیی کیێر ستارمەری سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لەدەست داوە. ئەو مانەوەی لە حکوومەتدا بە “نائەخلاقی و بەپێچەوانەی پرەنسیپەکان” ناو برد.

ستریتینگ لە بەشێکی نامەکەیدا، ستایشی کیێر ستارمەری کرد بۆ “ئازایەتی و دەوڵەتمەداری” لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا و نووسی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا توانیویەتی وڵاتەکەی لە جەنگ لەگەڵ ئێران دوور بخاتەوە. هەروەها گوتی جەنگەکان لە ئەورووپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کێشە ناوخۆیییەکانی بەریتانیایان سەختر کردووە.

ئەم وەزیرە دوای ئەنجامە کارەساتبارەکانی پارتی کرێکاران لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی هەفتەی ڕابردوودا، بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی دا. لە دەقی نامەکەیدا ڕوون نییە ئایا پشتگیریی پێویستی بۆ ڕکابەریکردنی ڕاستەوخۆی کیێر ستارمەر هەیە و دەیەوێت لە سەرکردایەتیی پارتەکە لای ببات یان نا.

هەواڵی پەیوەندیدار

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە تۆم باراك دەكات

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کۆبووەوە

یاسین

سەرۆك بارزانی بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو بەدرۆ لەشكری بێستریانەیی دەكات

سەڵاح