zagros news agency

حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان: ٤ هەزار حاجی گەیشتوونەتە مەککە و تەندروستییان باشە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، تاوەکو ئێستا نزیکەی ٤ هەزار حاجیی هەرێمی کوردستان گەیشتوونەتە سعودیە و پرۆسەی گواستنەوەی حاجیانیش بەردەوامە.

کاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی ڕاگەیاند: “تاوەکو ئەمڕۆ هەینی، 15ی ئایاری 2026، نزیکەی چوار هەزار هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان بە سەلامەتی گەیشتوونەتە خاکی سعودیە و لە شاری مەککە لەو شوێنانەی بۆیان تەرخانکراوە، نیشتەجێ کراون.”

سەبارەت بە دۆخی حاجیان، وتەبێژی حەج و عومرە ئاماژەی بەوە کرد کە “باری تەندروستیی هەموو حاجیان جێگیرە و گەشتە ئاسمانییەکانیش بەپێی ئەو خشتەیەی پێشوەختە بۆیان دانراوە، بەبێ هیچ گرفتێکی تەکنیکی یان کارگێڕی بەڕێوەدەچن.”

بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە، پڕۆسەی گواستنەوەی حاجیانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ بەرەو کۆتایی دەچێت و بڕیارە تاوەکو ڕۆژی 17-5-2026، دوا کاروانی هاووڵاتییانی هەرێم بگەنە سعودیە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج.

ئەمساڵ هەزاران هاووڵاتی لە هەرێمی کوردستانەوە لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانییەوە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج ڕوو لە وڵاتی سعودیە دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌: ئه‌مه‌ پێشێلكردنی عورفی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و سه‌روه‌ری عێراقیشه‌

سەڵاح

پەرلەمانتارێکی پارتی: ژمارەیەک قوتابخانەی تازە دروستکراومان لە کەرکووک کردەوە

دڵشاد

وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی 17 چەکداری پەکەکە و یەپەگەی راگەیاند

سەڵاح