یانەی وەرزشی ئاکرێ نازناوی خولی پلە سێی عێراقی بەدەستهێنا و خۆی گەیاندە خولی پلە دووی عێراق.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە یانەی وەرزشی ئاکرێ بە ئەنجامی (3 – 0) لە یانەی هیندییەی بردەوە و بە فەرمی گەیشتە خولی پلە دووی عێراق.
ئەم سەرکەوتنانەی یانەکانی کوردستان بەشێکە لە ئەنجامی ئەو بایەخە تایبەتەی کە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە وەرزشوانان و ژێرخانی وەرزشیی هەرێمی دەدات.

