سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، عەلی فالح زەیدی، ئەمڕۆ شەممە،16-5-2026، بڕیاریدا بە ڕاسپاردنی حوسێن عەوادی، بریکاری باڵای وەزارەتی ناوخۆ، بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری وەزارەتەکە بە وەکالەت، تا ئەو کاتەی وەزیرێکی نوێ لە شوێنی عەبدولئەمیر شەمەری دیاری دەکرێت.
سەرچاوە ئاگادارەکان ڕاگەیاندووە، ڕاسپاردنی عەوادی تەنها بۆ ڕاپەڕاندنی کارە بەپەلە و ڕۆژانەکانی وەزارەتەکەیە، تا ئەو کاتەی پرسی یەکلاکردنەوەی پۆستی وەزیری ناوخۆ لە کابینەی نوێی حکومەتدا یەکلا دەبێتەوە.
حوسێن عەوادی لە ئەیلوولی ساڵی 2020ەوە (لە سەردەمی حکومەتەکەی مستەفا کازمی) پۆستی بریکاری باڵای کاروباری کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی ناوخۆ بەدەستەوەیە. دەستبەکاربوونی لەو پۆستەدا لەو کاتەدا تێڕوانینی جیاوازی لێکەوتەوە، بەتایبەت لەلایەن هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کە ئەو پۆستەی بە پشکە تەقلیدییەکانی خۆی دەزانی.
عەوادی پێشتر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بووە و سەرۆکایەتی لیژنەی وزە و سووتەمەنی کردووە لە خولی سێیەمی پەرلەماندا (2014-2018).
ململانێ و تحرکاتی سیاسی لەناو چوارچێوەی هەماهەنگیدا
ئەم گۆڕانکارییە لە کاتێکدایە کە جموجۆڵێکی چڕی سیاسی لەنێوان هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیدا هەیە بۆ تەواوکردنی کابینەی وەزاری.
سەرچاوەیەکی سیاسی باڵا ئاشکرای کردووە کە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نووری مالیکی، دەستی کردووە بە تاوتوێکردنی ناوی چەند سەرکردەیەکی ئەمنی و سەربازی بۆ ئەوەی لە پاڵ “قاسم عەتا”دا، کاندیدێکی تر بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری ناوخۆ دەستنیشان بکەن.
هەواڵی پێشوو

