ئەمڕۆ یەکشەممە، فالح ساری، وەزیری نوێی دارایی عێراق، بە شێوەیەکی فەرمی ئەرکەکانی لە نێو بارەگای وەزارەت دەستپێکرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە، فالح ساری دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا متمانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی بەدەستهێنا، وەک وەزیری دارایی دەستبەکاربوو و ئەرکە فەرمییەکانی گرتەدەست.
دەستبەکاربوونی فالح ساری لە کاتێکدایە کە چاوەڕوان دەکرێت وەزارەتی دارایی چەندین دۆسیەی گرنگی وەک بودجە و چاکسازییە داراییەکان لە پێشینەی کارەکانی دابنێت.

