zagros news agency

بیتکۆین بۆ 78 هەزار دۆلار دابەزی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی بیتکۆین (گەورەترین دراوی دیجیتاڵی لە جیهاندا) لە دابەزین بەردەوام بوو ، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی گرژییەکان لە ناوچەکە و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر بەهای قەواڵە داراییەکان و بۆرسەی ئەمریکا.

​له‌ دوایین مامەڵەکاندا، نرخی راستەوخۆی ئێستای یەک بیتکۆین لە دەوروبەری 78,097.4$ مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە دوێنێش نرخەکەی بەڕێژەی 1.3% دابەزیبوو بۆ نزیکەی 78,230 دۆلار.

​شارەزایانی ئابووری ئاماژە بەوە دەکەن کە چەقبەستنی دۆخی سیاسی و نەبوونی ئاسۆیەکی ڕوون بۆ کۆتاییهاتنی ئاڵۆزییەکانی تایبەت بە پرسی ئێران و ئەمریکا، ترسی لای وەبەرهێنەران دروستکردووە. ئەم دۆخە نەک هەر دراوە دیجیتاڵییەکان، بەڵکو لە هەفتەی ڕابردووشدا بەهای قەواڵە داراییەکانی ئەمریکا و بۆرسەکانی ئەو وڵاتەشی ڕووبەڕووی دابەزین کردووەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ماوەی ٧٢ کاتژمێردا ٢١ کەس لە سووریا کوژران

یاسین

ئاژانسی زاگرۆس ورده‌كاری دابه‌ش بوونی ره‌وتی هه‌ڵویست ده‌خاته‌روو

یاسین

ئەڵمان و یەکێتیی ئەورووپا پێویستە پەیوەندییان لەگەڵ ئەمریکا دووبارە پێناسە بکەن

سەڵاح